بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک کوژرا

له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای سێمێل له‌ سنووری پارێزگای دهۆك گه‌نجێك بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵە كوژرا.

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ لە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ کوژرا بە ناوی (ب.م.ق)".

 

راشیگەیاند" دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە، ناسنامەی کەسی بکوژ ئاشکراکراوە و بەگوێرەی مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادان، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە". 

 
 



PM:07:55:13/10/2020