سێ كه‌س لە راپەڕین بە بڕێك چەك‌و تەقەمەنییەوە ده‌ستگیر كران
ئاسایشی راپه‌ڕین سێ كه‌سی ده‌ستگیركردووه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب)یان پێبووه‌و بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێیدابووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایشی راپه‌ڕیندا هاتووه: له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین بۆ بنبڕكردنی كاری نایاسایی، هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی هێرۆ توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له جۆری پیكاب مسێبۆشی كه له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه برێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی لێ باركرابوو و ده‌یانه‌ویست له شاخی ره‌شه‌وه بیگوازنه‌وه بۆ شاری قه‌ڵادزێ.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه بریتیبوون له 1600 فیشه‌كی جۆری ژێرسی و بیكه‌یسی و 920 فیشه‌كی كلاشینكۆف و 14 گوللـه ئاربیجی.
له ئێستاشدا هه‌رسێ كه‌سه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌ویان بۆ كراوه‌ته‌وه.
PM:02:23:03/06/2014