به‌بڕیارێكی كارگێڕی مه‌می بورهان قانع له كه‌ناڵی NRT دوورخرایه‌وه
رۆژنامه‌نوس مه‌م بورهان قانع كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی ئێن.ئاڕ.تی، بوو به فه‌رمانێكی كارگێڕی ژماره (475) له به‌رواری (2-6-2014) له كاره‌كه‌ی دووخراوه‌ته‌وه‌و خۆیشی دەڵێت "په‌یوه‌ندیی پیشه‌ییم به ئێن ئاڕ تی-یه‌وه نه‌ما".
ئه‌م فه‌رمانی كارگێڕیه به‌پێی روونكر‌دنه‌وەیە‌كی مه‌م بورهان قانع، پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه داوای لێكراوه ببێت به سه‌رپه‌رشتی ماڵپه‌ڕی (ئێن.ئاڕ.تی) و ته‌فه‌روغ بۆ ئه‌و ئه‌ركه بكات، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵی ناوبراو به‌نوسین و وه‌رگێڕانی كتێب و خوێندن و پڕۆژه‌كانی دیكه‌یه‌وه، نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نه‌بووه وه‌ك ئه‌ندامێكی بۆردی چوار كه‌سی (كه له‌خاوه‌نه‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگر و مه‌می بورهان قانع پێكبێت) كاربكات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی رۆژنامه‌نوس مه‌م بورهان قانع له‌لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك:
په‌یوه‌ندیی پیشه‌ییم به ئێن ئاڕ تی-یه‌وه نه‌ما
ئه‌مڕۆ (2/6)، به فه‌رمانێكی كارگێڕیی ژماره (475)، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پیشه‌ییم به "ئێن ئاڕ تی"یه‌وه نه‌ما..
له فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه: "له‌ماوه‌ی رابردودا، به‌شی به‌رنامه‌كان (كه من سه‌رپه‌رشتیم ده‌كرد) به‌شێوه‌یه‌كی باش چوه‌ته پێشه‌وه و رێڕه‌وی خۆی وه‌رگرتوه و جێده‌ستی منیش به‌م به شه‌وه دیاربوه و ئه‌وه‌ش جێگای رێز و سوپاسه".
له‌به‌شێكی دیكه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه: "به‌هۆی زۆربونی بودجه‌ی سه‌رفكراوی كه‌ناڵه‌كه و پێویستنه‌بونی به‌رپرسێك بۆ ئه‌م به‌شه، ئیدی پێویست ناكات كه‌سێك ئه‌و ئه‌ركه راپه‌ڕێنێت".
ئه‌م فه‌رمانه كارگێڕییه، ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه داوام لێكرابو سه‌رپه‌رشتی ماڵپه‌ڕی "ئێن ئاڕ تی" بكه‌م و، ته‌فه‌روغ بۆ ئه‌و ئه‌ركه بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵیم به نوسین و وه‌رگێڕانی كتێب و خوێندن و پڕۆژه‌كانی دیكه‌مه‌وه، نه‌متوانی ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ئه‌ستۆ بگرم. هه‌روه‌ها ئاماده‌یش نه‌بوم وه‌ك ئه‌ندامێكی بۆردی چوار كه‌سی (كه له‌خاوه‌نه‌كه‌ی و به‌رێوه‌به‌ر و جێگر و من پێكبێت) كاربكه‌م و، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یشمدا، بچمه ژێر باری ئه‌و ئه‌ركه‌وه، كه به سوپاسه‌وه، پێشنیازی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه بو. وه‌كچۆن پێشتریش خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه، به‌سوپاسه‌وه، متمانه‌ی خۆی به‌رانبه‌رم نیشاندابو؛ كه له ئه‌گه‌ری وازهێنانی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌دا، ته‌نها كه‌سێك كه زۆرترین متمانه‌ی پێی هه‌یه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ر له ئه‌ستۆ بگرێت منم، كه ئه‌وكات و ئێستایش ئاماده‌نه‌بوم و ئاماده‌یش نیم ئه‌و ئه‌ركه وه‌ربگرم، هه‌تاكو كه‌سێك له‌و پۆسته‌دا بێت (كه ئه‌مه‌یش به‌شێكه له ئه‌خلاقی پیشه‌ییم).
هه‌رچۆنێك بێت، هه‌مو شتێك سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌یه و، كاركردنیش له هه‌ر ئۆرگان و دامه‌زراوه‌یه‌ك دا، به هه‌مان شێوه‌یه. منیش له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵی كاركردنم دا له‌م كه‌ناڵه ئازیزه، كه سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری ژوری هه‌واڵ بوم، له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی (تا سوتاندنی) و، دواتریش (دیسانه‌وه له‌سه‌ر داوای هاوڕێیانه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی) بومه به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كان و، هاوكات له‌ماوه‌ی كاركردنمدا چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی دیكه‌م روبه‌روكرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵبونم و هه‌روه‌ها قه‌ناعه‌تی رۆژنامه‌وانیمه‌وه، نه‌متوانی بچمه ژێر باری هیچ كام له‌و ئه‌ركانه‌وه.
كاركرنم له "ئێن ئاڕ تی"، به‌شێكه له‌و ئه‌زمونی 20 ساڵه‌ی كاركردنم له بواری مێدیای چاپكراو، بیستراو، بینراو و ئه‌لكترۆنیی دا و، هیواداریشم توانیبێتم له‌ماوه‌ی سێ ساڵی كاركردنم دا له‌م كه‌ناڵه، خزمه‌تی بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه بكه‌م و، ئه‌گه‌ر خزمه‌تێكی بچوكیش بێت، پێشكه‌شی مێدیای كوردیی-م كردبێت.
رێز و خۆشه‌ویستیشم بۆ هه‌مو ئه‌و هاوپیشانه‌م هه‌یه، كه له‌م كه‌ناڵه‌دا دڵسۆزانه كاری پیشه‌یی ده‌كه‌ن و، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی كه رۆژانێك، ئه‌گه‌ر به‌هۆی پیشه‌كه‌وه، توشی گله‌یی و نیگه‌رانیی بوبن، به‌ڵام دڵنیایانده‌كه‌مه‌وه، هه‌مو نیگه‌رانیی و گله‌ییه‌كان، ته‌نها گله‌یی كاركردن و هاوپیشه‌ییانه بوه.
ئێن ئاڕ تی، بوه به‌شێك له‌مێژوی كاری رۆژنامه‌نوسیم و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و به ئومێدم جارێكی دیكه روبه‌روی سوتان نه‌بێته‌وه و، به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردنی ره‌وتی رۆژنامه‌نوسیی كوردیمان.
PM:02:30:03/06/2014