وەزارەتی دارایی ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا



وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند " بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، زیاتر لە 20 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان دەداتە دادگا.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردەوە، "لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا". 

 
هەروەها لە راگەیاندنەکەی وەزارەتدا هاتووە" ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری زیاد لە 20 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، دەداتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر".


وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەوەشی خستۆتەڕوو "بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە".

 



PM:02:26:19/10/2020