"بەرهەم ساڵح وەك جێگری سكرتێری گشتی پەیامی یەكێتی دەخوێنێتەوە"
ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاهەنگی 39 هەمین ساڵیادی دامەزارندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵح وەك جێگری سكرتێری گشتی پەیامی حیزبەكەی لە شاری هەولێر دەخوێنێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رووداوی راگەیاند "پەیامی ئەمڕۆی یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا لەلایەن دکتۆر بەرهەم ساڵح دەخوێندرێتەوە وەک جێگری سكرتێری گشتی".
لە وەڵامی ئەوەشدا كە ئایا بەرهەم ساڵح گەڕاوەتە سەر پۆستەكەی ؟، سەعدی پیرە گوتی "بەرهەم ساڵح وازی نەهێنابوو كە بگەڕێتەوە". گوتیشی "ئەو داوایەكی پێشكەشكردبوو كە لە پۆستەكەی نەمێنێتەوە، بەڵام لەلایەن مەكەتبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتییەوە داواكەی رەتكرایەوە و ئێستاش جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتییە".
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر ئاهەنگێك بەبۆنەی یادی 39 ساڵەی دامەزراندنییەوە رێكدەخات، ئاهەنگەكە لە شاری گەشتیاری تارین بەڕێوەدەچێت و مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش بانگهێشتی سەرجەم پارتە كوردی و عێراقییەكان و كونسوڵی وڵاتانی دەرەوەی كردووە.
PM:06:20:03/06/2014