نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەی تۆمار كرد.
ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بوو:
لە شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار به ١٢٤ ههزارو ٧٠٠ دینار.
لە شاری هەولێر نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".
PM:02:45:20/10/2020