نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕ دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەهایەکی نزمی تۆمارکرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان به‌ ١٢٥ هه‌زارو ١٥٠ دینار بوو، هاوکات لەشاری هەولێر نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ١٢٥ دینار بوو. 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 


PM:07:42:25/10/2020