٣٢ نوسهر و هونهرمهندى كوردستان یاداشتنامهیهكدا بۆ كونسوڵخانهى فهرهنسا بەناونیشانی (پشتگیریی) رایانگەیاندووە" 25 پەرلەمانتاری كورد لە كوردستان، یاداشتنامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە كونسوڵخانەكەتان، بەو مەبەستەی بگات بە دەستی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، یاداشتانەمەكە، پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان، هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قوڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەڕەنسا بوو".
دەشڵێن" هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لە یاداشتەكە واژۆیان كردووە، بە گرنگ مەزانن و فەرمۆشی بكەن و، نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی حسابی بكەن، كە هەمیشە خۆمان بە دۆستی نزیكی وڵاتی فەرەنسا و گەلی قارمانی فەرەنسا زانیوە".
دەقی پەیامەکە:
زۆر بەڕێز كونسوڵخانەی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان /عێراق
بابەت/ پشتگیریی
رۆژی دووشەمەی رابردوو، رێككەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ ، 25 پەرلەمانتاری كورد لە كوردستان، یاداشتنامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە كونسوڵخانەكەتان، بەومەبەستەی بگات بە دەستی لێپرسراوانی ئەو واڵتە. یاداشتانەمەكە، پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان، هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قوڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و واڵتی فەرەنسا بوو. بۆیە ئێمە كە كۆمەڵێك نووسەرو هونەرمەندی دیاری ئەم هەرێمەین، بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕین بەرانبەرهەڵوێستی ئەم 25 پەرلەمانتارەو بە توندی ئیدانەی دەكەین.
بەداخەوە دۆخی سیاسیی و ئابووری و كۆمەاڵیەتی هەرێمی كوردستان، بە قۆناخێكی زۆر هەستیاردا رەتدەبێت، بۆیە بوون بە پەرلەمانتاریش لەم هەرێمە، لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێوەری توانای كەسەكان نییە، هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و، بەردەوام كێشەش دروستدەكەن و خەمی بەرژەوەندی بااڵی نیشتمانیان نییەو،بە ئاراستەی پێچەوانە دەجوولێنەوە. بۆیە، هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لە یاداشتەكە واژۆیان كردووە، بە گرنگ مەزانن و فەرمۆشی بكەن و، نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی حسابی بكەن، كە هەمیشە خۆمان بە دۆستی نزیكی واڵتی فەرەنساو گەلی قارمانی فەرەنسا زانیوە.
دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و واڵتی فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەترو قووڵترە بە یاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ.
ئەم یاداشتنامەیەی ئێمەش، تەنیا بۆ زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی فڕەنساو گەلی كوردستان و هەروەها نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فەرەنسایە.
1 -فوئاد سدیق لێكۆڵەر
2-رێبین ئیسماعیل رەسول لێكۆڵەر
3-ئەحمەدی مەلا شاعیرو لێكۆڵەر
4-د. یوسف حەمە ساڵح لێكۆڵەر
5 -د. محەمەد تەها حوسێن لێكۆڵەر
6 -ئیسماعیل بەرزنجی نووسەرو شاعیر
7 -وریا ئەحمەد نووسەروهونەرمەند
8 -ئەرخەوان رەسووڵ شاعیر
9-بەرزان هەستیار شاعیر
10 -حەمید بەدرخان نووسەر
11 -موحسین ئاوارە شاعیر
12 -محەمەد باوەكر شاعیر
13 -عەبدولرەحمان فەرهادی نووسەرو وەرگێڕ
14 -شەفیقی حاجی خدر وەرگێڕ
15 -كاروان عەبدواڵ نووسەر
16 -ئازاد دڵزار شاعیر
17 -تەالر هیرانی هونەرمەند
18 -د.مەغدید سەپان نووسەرو وەرگێڕ
19 -محەمەد رەنجاو نووسەرو شاعیر
20 -سابیر رەشید چیڕۆكنووس
21 -مەغدید حاجی نووسەر
22 -ئیسماعیل تەنیا نووسەر
23 -سەركەوت رەسووڵ شاعیر
24 -دڵشاد عەبدولرەحمان نووسەر
25 -فەیسەڵ عوسمان هونەرمەندی شێوەكار
26 -گرفتار كاكەیی كاریكاتێریست
27 -گوشاد حەمە سەعید وەرگێڕو شاعیر
28 -زرار سەرتاش شاعیر
29 -بێكەس حەمەد قادر شاعیر
30 -تاریق كارێزی نووسەرو وەرگێڕ
31 -نافیع دیبەگەیی نووسەر
32 -دڵشاد مستەفا وەسانی نووسەرو رۆژنامەنووس