حکومەت بڕیاری دا ٨%ی داهاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان بێت
بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەمەودوا ٨%ی داھاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان دەبێت، کە بۆ ھەر پارێزگایەک دەکاتە نزیکەی ملیارێک دینار بەمەش دەتوانین زۆرینەی کێشەکان چارەسەر بکەین".
حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری كارەبای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی ڕاگەیاند" لەماوەی ڕابردوو بەھۆی قەیرانی داراییەوە ھیچ بڕە پارەیەک لەداھاتی کارەبا بۆ پارێزگاکان نەدەبوو، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین ئەوکێشانەی لە کارەبا بۆ ماندروست دەبێت چارەسەری بکەین بۆ ھەر پارێزگایەک لەداھاتەکەی ٨%ی بۆ ئەوان دەبێت، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە و دەتوانین لەو ڕێگەیەوە کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین".
بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر وتیشی" ئەو ٨% بڕێکی باشی پارەیە بۆ پارێزگاکان کە نزیکەی ملیارێک دەبێت و دەتوانین لەو ڕێگەیەوە زۆرینەی ئەوکێشانەی کارەبا کە ڕوبەروومان دەبنەوە چارەسەریان بکەین".
PM:11:39:31/10/2020