کاتی دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رۆژی سێشەممە، دەستدەکات بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا لە سەنتەی شاری سلێمانی.


لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات " بڕیارە رۆژی سێشەممە، ٣ی ئەم مانگە، لە سەنتەری شاری سلێمانی (مەڵبەندی دوو)، لەو گەرەکانەی کە ساڵی رابردوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوت تیایدا وەستا دەستبکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت."


هەروەها هاتووە "نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ٤٤ هەزار دینارە و لە رێگەی کارتی زیرەکەوە دەبێت."

 
تا ئێستا نەزانراوە ئایا ئەو ناوچەو گەڕەکانەی پارێزگاکە کە ساڵی رابردوو نەوتیان وەرگرت ئەمساڵێش بەسەریاندا دابەشدەکرێتەوە.

 



AM:12:03:02/11/2020