پرۆفیسۆرێکی ناسراوی کورد بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات.. (وێنەکەی ببینە)

پرۆفیسۆری ناسراوی باشووری کوردستان، د. فەرهاد ئەحمەد ئەمین لە وڵاتی ئەڵمانیا بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 
لاوک سەلاح لە خانەوادی پرۆفیسۆر، فەرهاد ئەحمەد بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" ناوبراو ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەم لە وڵاتی ئەڵمانیا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە".

 
لە درێژەی لێدوانەکەی لاوک سەلاح کە کۆچکردوو خاڵیەتی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " لەبەر پابەندبوون بە رێنوماییە تەندروستییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان هیچ پرسەیەکی بۆ دانانرێت ".

 
د. فەرهاد ئەحمەد ئەمین خەڵکی سلێمانییە پسپۆری بواری کشتوکاڵی بووەو لە ئەڵمانیا خوێندوویەتی، هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی زانکۆی سلێمانی و کەسایەتیەکی ناسراو و نیشتمانپەروەری سلێمانی بووەو ماوەیەکی درێژە لە ئەڵمانیا دەژی،  ئەمڕۆش لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە کۆرۆنا هەر لەو وڵاتە گیانی سپارد.





PM:06:29:02/11/2020