لیرە نزمترین نرخی تۆمار کرد
دۆلار بەرزە

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ ی تشرینی دووەم نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دینار تەواو نزمە، بە پێچەوانەوە دۆلار نرخی بەرزە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزار و ٢٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤ هەزار و ٨٥٠ دینار کە ئەمە نزمترین بەهایە تۆماری بکات بەرامبەر دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریکی.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٠٠ دینار.

 

 




AM:10:24:03/11/2020