بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە دوو خوشك لە قەزای سەیدسادق گیانیان لەدەستدا، ئەمەش شەشەمین رووداوی گیان لەدەستدانە كە لەماوی 24 كاتژمێری رابردوودا لەسنوری پارێزگای سلێمانی روودەدات.
لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی خەندان بەڕێوەبەری پۆلیسی سەیدسادق حەكیم عەزیز رایگەیاندووە، دوو خوشكی تەمەن چوار ساڵانو شەش ساڵان لە گەڕەكی شێخان لە قەزای سەیدسادق، پێكەوە لەماڵی خۆیان كارەبا لێیداونو گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی تەرمی دووبرا دۆزرانەوەو وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش نەقیب سەركەوت ئەحمەد لەلێدوانێكی تایبەتدا بە سپی میدیای راگەیاند، دوو تەرمەكە برای یەكترین.
لەلایەكی دیكەشەوە شەوی رابردوو لەناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە قەزای دوكان دوو هاوڵاتی كە یەكێكیان جەڵتەی دڵ لێیداوە گیانیان لەدەستداو بەوتەی پۆلیسیش ئەو دوو هاوڵاتیە برای یەكترن.