كورد چۆنیەتی بەشداریكردنی لە حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەكات
ئەمرۆ حیزە كوردستانیەكان بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتی بەشداریكردنی كورد لە حكومەتی داهاتووی عێراق لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
لەمبارەیەوە دكتۆر رۆژ نوری شاوێس سه‌رۆكی شاندی پارتی بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی عێراق بە ماڵپەڕی باسنیوزی وت 'له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نها باسی چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی كورد له حكومه‌تی به‌غدا و وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی كورد كراوه'.
هه‌روه‌ها ره‌تی كرده‌وه لایه‌نه‌كان باسی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیان كردبێت، به پۆستی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه، به‌ڵكو ئێسته ته‌نها باسی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی به‌غدا ده‌كرێت له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌گشتی'.
جێی باسه رۆژی سێشه‌ممه 3-6 مسعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری ژماره (3)ی ساڵی 2014، بڕیاری دا به پێكهێنانی لێژنه‌ی دانوستاندنی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1. د.رۆژ نوری شاوێس/ نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان
2. فریاد ره‌واندزی/ نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
3. جه‌لال جه‌وهه‌ر/ نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
4. عادل نوری محه‌مه‌د/ نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
5. یاسین حه‌سه‌ن محه‌مه‌د/ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
6. كاوه مه‌حمود شاكر/ نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كوردستانی.
PM:02:10:05/06/2014