ئارێز عه‌بدوڵا: تکايە دەهۆڵی شەڕ مەکوتن، چونکە ئاشی شەڕەکە تەنيا بە خوێنی رۆڵەکانمان دەگەڕێ

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت"بارودۆخەکە هەستيار و کيشەش قوڵ و ئالۆزە، بەڵام دەرفەتی چارەسەرێکی ئاشتيانەی گەورەش لە پێشە

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە ناونیشانی (شەڕ نا) ڕایگەیاندووە" لەسەر لە بەيانی ئەمڕۆ وە هەندێ کەناڵی راگەياندنی ئاراستەکراو هەواڵی پەلاماردانی  پێشمەرگە لەچەمانکێ بڵاو دەکەنەوە، کەچی دواتر جەنەڕاڵێکی پێشمەرگە رايدەگەيەنێ کە نە پێشمەرگە پەلامار دراوە و نەشەڕ هەڵگيرساوە".

 

ئارێز عەبدوڵا لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا دەشڵێت" بەڵکو ئەوەی روويداوە تەقينەوەی مين يان بۆمبێك بووە لە ژێر پێی پێشمەگەدا، (کە رەنگە لەبەرامبەر سوپای تورکيا دانرابێتەوە نەك بۆ پێشمەرگە)".

 

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی" بارودۆخەکە هەستيار و کيشەش قوڵ و ئالۆزە، بەڵام دەرفەتی چارەسەرێکی ئاشتيانەی گەورەش لە پێشە".

 

ڕاشیگەیاندووە" تکايە دەهۆڵی شەڕ مەکوتن، چونکە ئاشی شەڕەکە تەنيا بە خوێنی رۆڵەکانمان دەگەڕێ". 




PM:08:27:04/11/2020