لە دهۆک .. دایکێک کچە چوار مانگەکەی خۆی دەکوژێت



لە شاری دهۆک شەوی رابردوو، دایكێك كچە چوار مانگەكەی خۆی كوشت.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند " شەوی رابردوو لە گەڕەكی مالتای شاری دهۆك كچێكی چوار مانگ بە ناوی (شارون ) لەلایەن دایكییەوە كوژراوە".


وتەبێژی پۆلیسی دهۆك، دەشڵێت "روداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە لە نێوان دایكەكە و هاوسەرەكەی".


هێمن سلێمان ئەوەشی خستەڕوو، بەبڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە لەلایەن نوسینگەی كوشتن لە پۆلیسی دهۆك دەستیپێكردووەو تۆمەتبار بە ماددەی ٤٠٦ ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
 



AM:09:17:05/11/2020