دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو دابەشکردنەی نەوت لەناو شاری سلێمانی کە لە رۆژی سێ شەممەوە دەستیپێکردووە، سبەی شەممەش بەردەوام دەبێت، بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی ٤٤ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.


لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی دەستی " سپی " کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رۆژی شەمە ٧ ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری مەڵبەندی دوو بەردەوام دەبێت لەرێگای کارتی زیرەکەوە.

 
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەک، کارتی نیشتمانی، یان پێناسی باری شارستانی، یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت، بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت".

 
 بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە سێ شەممەی رابردووە دەستیان بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا کردووەو سەرەتا لە ناوەندی شاری سلێمانی  (مەڵبەندی دوو) لەوگەرەکانەوە کە پار پرۆسەکە لەو شوێنەدا وەستابوو.

 



PM:06:44:06/11/2020