ئەنتۆنی فاوتشی پسپۆری کۆشی سپی بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان رایگەیاند" ڤاکسینی ( فایرز)دەبێت بەردەست بێت بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی لەمانگی ١٢ واتە کانونی یەکەمی ئەمساڵدا".
کۆمپانیای ( بوینتیک ) و ( فایزر) کە دوێنێ رایانگەیاند کۆتایی قۆناغی سێهەم تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.
هەروەها کۆمپانیای ( بیونتیک ) ی ئەڵمانیش لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەگەڵ هاوبەشەکەی کۆمپانیای ( فایزر) نەخشەیان داناوە بۆ ئەوەی داوا لە ئەمەریکا بکەن ڤاکسینەکەیان بەفەرمی تۆمار بکرێت.
لەو راگەیاندنەدا باس لەوەش کراوە کە ئەو دوو کۆمپانیایە نزیکەی ٥٠ ملیۆن ڤاکسینی نوێ لە جیهاندا لە کۆتایی ئەمساڵدا بە یەک ملیار و ٣ ملیۆن ڤاکسین لە ساڵی داهاتوودا.
سەرچاوە : رۆیتەرز