مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك: ئه‌و ئافره‌ته‌ی سه‌رپۆش نه‌بێ تەكسییه
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له پەیجەكەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌و نوسیویەتی هه‌ر ئافره‌تێك خۆی داپۆشێ ئه‌وه خسوسیه و به‌س بۆ پیاوه‌كه‌ی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆیه‌تی، هه‌ر ئافره‌تێكیش خۆی دانه‌پۆشێ، ئه‌وه تاكسیه‌و هی هه‌موو خه‌ڵكێكه.
مه‌لا عه‌لی كه خۆی وه‌ك پزیشكی ئاینی ده‌ناسێنێ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش باوه‌ڕیان پێ هێناوه و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وێنه‌كه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی روخساری داپۆشیوه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوه ئه‌مه خۆشه‌ویسته‌كه‌مه، نیقابی له‌به‌ره و خسوسیه، داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌م هه‌موو ئافره‌تانی جیهان وایان لێبێ و به‌گوێی خوای گه‌وره بكه‌ن.
PM:01:54:06/06/2014