سەرۆکی لیژنەی شەهیدان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" ڕه‌خنه‌یان له‌دابه‌شكردنی چه‌ند كه‌لوپه‌ل و هاوكارییه‌ك هەیە كه دوێنێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكه‌وه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابه‌شكرا و به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه كه‌لوپه‌له‌كان جل و به‌رگی كۆن و نه‌عل و دایبی منداڵان بوه، "لەسەر ئەو بێ ڕێزیەش لیژنه‌ی په‌رله‌مانی پێكده‌هێنین".
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" له راستیدا لیژنه‌ی ئێمه لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسییه له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر رێكخراوێك له زمنی كاره‌كه‌ی خۆیدا ئازاده كه هاوكاری به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌ش بكات، به‌ڵام چۆنیه‌تی ئه‌و جۆری ئه‌و شتانه‌ی كه دابه‌شیان كردووه دیاره بووته هۆی ناڕه‌زایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان ئێمه پێمان وایه كه‌سوكاری شه‌هیدان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌تیان بكرێت و باشترین شتیان پێشكه‌ش بكرێت چونكه ئه‌وانه ئازیزانی خۆیان له‌پێناو ئه‌و خاكه و ئه‌و وڵات و كوردستانه به‌خشیووه به‌نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له‌به‌رئه‌وه منیش پێم وایه كههاوكاریهك دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌بێت باشترین هاوكاری بێت ناكرێت بێن جلوبه‌رگی كۆن به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش بكرێت له‌ڕاستیدا منیش ئه‌وه به‌بێ ڕێزی ده‌زانم به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان چونكه ئێمه هه‌موومان له هه‌رێمی كوردستان چ له‌په‌رله‌مان چ له‌حكومه‌ت ده‌بێت به‌باشترین شێوه خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت نه‌ك به‌و شێوازه شتی زۆر كه‌م و كۆنیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "له هه‌رێمی كوردستان رێكخراوی زۆر هه‌یه رێكخراوی خێرخوازی زۆر هه‌یه رێكخراوی ناوخۆ، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه‌هاوكاری به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌مده‌رامه‌تان دابه‌ش ده‌كه‌ن، من له راستیدا نازانم كه ئایا فلته‌ر هه‌یه یان نا به‌ڵام خۆیان ده‌بووایه بیریان له‌وه كردبایه‌وه كه‌ئه‌وانه چین و توێژێكن كه ئازیزانی خۆیان له ده‌ستداوه له‌پێناو خاك و نیشتمان و كوردستاندا له‌به‌رئه‌وه ده‌بووایه رێگه‌یان به‌خۆیان نه‌دایه كه ئه‌و جۆره شتانه دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا، كه‌سوكاری شه‌هیدان تاجی سه‌ری ئێمه‌ن واته ئێمه ده‌بێت به‌هه‌موو شێوازێك خزمه‌تیان بكه‌ین بۆیه جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌شه كه بۆچی رێكخراوێك ده‌بێت بێت به‌و شێوازه شتی كۆن دابه‌ش بكات به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا!".
سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" له‌ڕاستیدا كه‌سوكاری شه‌هیدان تائێستاش به‌و شێوازه‌ی كه‌پێویسته خزمه‌تیان نه‌كراوه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵی عیراق تائێستا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا شایسته داراییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌وانه شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش كه ده‌بێت عیراق قه‌ره‌بووی ئه‌و شه‌هیدانه بكاته‌وه به‌ڵام تائێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه، به‌هه‌موو شێوازێك له مافی خۆیان بێبه‌ش كراون تا ئێستاش لیستی مووچه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان".
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، جه‌ختیكرده‌وه لیژنه‌كه‌یان به‌دواداچوون بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و جۆره هاوكارییانه‌دا ده‌كات، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی شه‌هیدان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وروژێنراوه و باسكراوه له‌ڕاستیدا ئێمه زانیاری ته‌واوه‌تیمان نییه به‌دواداچوونێكی جدی بۆ ده‌كه‌ین وه‌كو لیژنه‌ی شه‌هیدان بزانیین كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه و هۆكاره‌كان چی بوون كه به‌و شێوازه و به‌و جۆره ئه‌و هاوكاریانه دابه‌شكراوه چونكه له‌ڕاستیدا ئێمه‌ش قبوڵ ناكه‌ین به‌و شێوازه شتی كۆن به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌ش بكرێت".
له‌یه‌كێك له گرتهڤیدۆییهكان كه به‌شێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه كوردییه‌كان و ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوییان كرده‌وه، خانمێك كه خۆی به خێزانی "پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیدی" شه‌ڕی داعش ناساند رایگه‌یاند" خۆزگه هاوسه‌ره‌كه‌م له رێگای كوردستان گیانی خۆی به‌ختكردووه".
سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "من به‌داخه‌وه‌م ئێمه به‌ڕاستی پشتیوانی كه‌سوكاری شه‌هیدانین من زۆر موتهئهسیرم كه خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هید به‌و شێوازه هه‌ستی خۆی ده‌رببڕێت واته له‌پێناو ئه‌و خاكه و ئه‌و كوردستانه ئازیزترین كه‌سی خۆی له‌ده‌ستداوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بێ ڕێزی پێكراوه به‌و شێوازه گوزارشت له‌هه‌ستی خۆی بكات من زۆر نیگه‌رانم "ئنشاالله" ئێمه به‌دواداچوونێكی جددی ده‌كه‌ین پێویسته ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان به‌باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێت."
"ئێمه هه‌میشه له لیژنه‌ی شه‌هیدانی داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ین كه ته‌نانه‌ت له‌و چاكسازیه‌ی كه ده‌كرێت و له‌و داهاته‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته به‌شێكی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان بكرێت چونكه چه‌ندین ساڵه مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ئێمه ده‌زانیین قه‌یرانی داراییه و حكومه‌تی فیدڕاڵی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بێ مووچه‌ییه و ئه‌و ئیمتیازه باشانه‌ی كهنادرێت به كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌موو توانای خۆی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بژین". سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان سەرۆکی لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وای وت.
سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان ده‌شڵێت: "به‌پێی یاسا كه‌سوكاری شه‌هیدان ماف و ئیمتیازی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی داخوازی ئێمه نییه له‌ڕاستیدا ئێمه ده‌مانه‌وێت ژیانێكی شایسته‌تر بژین كچ و كوڕی شه‌هیدان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ماف و ئیمتیازی خۆیان هه‌یه له‌وانه مووچه‌یه، زه‌وییه، خانووه، مناڵه‌كانیان ده‌توانن بخوێنن له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت به‌ڵام به‌پێی تموحی ئێمه نییه. ئێمه ده‌مانه‌وێت له ئاینده‌دا كه‌سوكاری شه‌هیدان مووچه‌كانیشیان زیاتر بكرێت ، كچ و كوڕه‌كانیان زیاتر گرنگیان پێبدرێت زیاتر بهێنرێنه ناو بواری حكومه‌ت كه‌رتی تایبه‌ت ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه ، له زانكۆ حكومیه‌كان گرنگی زیاتریان پێبدرێت وه ڕێژه‌یه‌كیان بۆ دیاری بكرێت بۆئه‌وه‌ی له قوتابخانه و زانكۆ ئه‌هلیه‌كانیش ده‌رفه‌تیان پێبدرێت كهوهربگیرێن".
سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "هه‌روه‌ك باسم كرد هه‌ر رێكخراوێك ئازاده كه شت دابه‌ش بكات به‌سه‌ر خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئه‌وان چین و توێژێكیان هه‌ڵبژاردووه كه له‌ڕاستیدا جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه به‌و شێوازه ئه‌و شتانه دابه‌شی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن. كه‌سوكاری شه‌هیدان زۆر چاوه‌ڕوانیان هه‌یه له په‌رله‌مان وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌خزمه‌تێكی زیاتریان بكه‌ن نه‌ك بێن جلوبه‌رگی كۆن به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش بكه‌ن من به بێڕێزی ده‌زانم و به‌دواداچوونیشی بۆ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێمه خۆمان لیژنه‌ی په‌رله‌مانی ده‌توانێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات و به‌دواداچوون بكات و بزانێت ئه‌و هۆكاره چییه كه ئه‌وانه جلوبه‌رگی كۆنیان به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌شكردووه، ئێمه به‌دواداچوونی خۆمان ده‌كه‌ین و لیژنه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ین بزانیین كێ كه‌مته‌رخه‌مه له‌م ئیهمالییهی كه كراوه به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان كه جلی كۆنیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت".