چه‌کداره ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان به‌یانی ئه‌مرۆ 7-6 په‌لاماری زانکۆی ئه‌نباریان دا‌و ئاماره سه‌ره‌تایه‌کان ئاماژه بۆ کوژرانی 6 که‌س و برینداربوونی 30 که‌سی تر ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی (المسله) بڵاویکرده‌وه به‌یانی ئه‌مرۆ 7-6 چه‌کداره ئیسلامییه توندره‌وه‌کان په‌لاماری زانکۆی ئه‌نباریان داوه‌و تائێستا شه‌رێکی قورس به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵه‌که شه‌ڕ به‌قورسی به‌ردوامه، چه‌کداره ئه‌منییه‌کان و پۆلیسیش سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی قوتابییه‌کان بۆ جێگایه‌کی ئارام.
پارێزگای ئه‌نبار ناو شاره که ئێستا له‌ده‌ست پۆلیسدایه، زۆربه‌ی چوارده‌وه‌ری شاره‌که‌و قه‌زاو ناحیه‌کان له‌ده‌ست گرروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر بهقاعیدهدان.