سبەینێ موچەی مانگی ئایار دابەش دەكرێت
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان قسه له سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی ئایاری چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كی تر دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ره‌شید تاهیر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێته‌وه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار، وتیشی: "به‌رنامه‌ی خۆمان بۆ ئه‌م هه‌فتیه‌یه هه‌یه و له یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین، ناوی چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كی تر راده‌گه‌یه‌نن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان".
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ناوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن مووچه‌ی زۆرترین فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ت دابه‌ش بكه‌ن.
وتیشی: "تا كێشه‌ی داراییمان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین كه دامان ناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و پاره‌ی زیاترمان ده‌ست بكه‌وێـت وه‌ك جارانی لێده‌كرێـته‌وه و هه‌ر وه‌زاره‌ته و به پێی خشته‌ی مانگانه‌ی خۆی مووچه‌ی پێ ده‌درێـته‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی له 2 ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستیكردوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار و مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ش دابه‌شكراوه:
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، پیشه‌سازی و بازرگانی، ئه‌وقاف، پلاندانان، سامانه سروشتیه‌كان، دارایی و ئابووری، له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌كانی، نه‌زاهه، ناوچه كوردستانیه‌كان، مافی مرۆڤ، ژینگی، وه‌به‌رهێنان و ده‌زگای مین.
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تی عیراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه نه‌كردوه، وتیشی: "مالیكی خۆی له راستیه‌كان ده‌دزێته‌وه، كاتێك ده‌ڵێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیی كوردستان‌م نه‌بڕیوه، ئه‌وه بۆ شێواندنی راستیه‌كان و رای گشتیه".
PM:02:28:07/06/2014