سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌تان: ده‌نگی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك بڵاوده‌كه‌مه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و په‌شیمان نییه له‌وه‌ی كه به پێیویستی زانیوه ژنان نیقاب بپۆشن و داپۆشراوبن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگی لێده‌كات.
ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراكرد كه تۆماری ده‌نگی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌كی لایه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ره‌سمی داوای لێبوردن له ژنانی كوردستان نه‌كات بڵاویده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به KNNCراگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك قسه‌م كردووه‌و له‌باره‌ی ئه‌و نوسینه‌ی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی ژن، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌لا عه‌لی وتویه‌تی ئه‌و نوسینه رای خۆمه و به‌رپرسیارم لێی.
ئێڤار ئیبراهیم جه‌ختیكرده‌وه كه پاش وتوێژێكی كورت مه‌لا عه‌لی داوای لێبوردنی كردووه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و داوای لێبوردنه له په‌یجه‌كه‌ی خۆی بڵاو نه‌كاته‌وه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین و تۆماره ده‌نگییه‌كه‌شی له‌باره‌ی داوای لێبوردنه‌كه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
دوێنێ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی نوسینێكی بڵاو كردبویه‌وه‌و نوسیبوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌چك ده‌كه‌ن وه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت وایه‌و ئه‌و ئافره‌تانه‌شی له‌چك ناكه‌ن وه‌ك ئۆتۆمبێلی تاكسین.
PM:02:30:07/06/2014