دۆلار نرخێکی بەرز تۆمار دەکات
تمەن و لیرە نرخیان نزمە

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی دووەم نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات، دۆلار کەمێک بەرزدەبێتەوە، لیرە و تمەن بەردەوامن لە تۆمارکردنی نرخی نزم.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار و ٣٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ١٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥٠٠٠ هەزار دینار.

 

 

 




AM:10:49:18/11/2020