ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاووتوێی داهات و خه‌رجییه‌كان له‌ هه‌رێم ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە  بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە، کۆدەبێتەوە:

 

• داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی رێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

 

• پێشنووسی پەیرەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان).




AM:09:33:25/11/2020