دوو بوومەلەرزە سلێمانی دەگرێتەوەو بەبێ‌ زیان كۆتایی دێت

‌سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە بە دوو پلەی رێختەری جیا، شاری سلێمانی گرتەوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان فازیل ئیبراهیم بە ماڵپەڕی  PUKmediaی راگەیاندوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، دوو بومەلەرزە لەكاتژمێر 8:25 خولەك و 8:27 خولەك، لە شاری سلێمانی روویداوەو بومەلەرزەی یەكەم بە دووری 16كم لەسەنتەری شارەوەبووەو بە گوڕی 3.4 پلەی رەختەر تۆمار كراوە.
هەروەها بومەلەرزەی دووەم بە دووری 24كم لە سەنتەری شارەوە بە گوڕی 3 پلەی رێختەر تۆمار كراوە .




PM:12:16:08/06/2014