ئەم ئێواریەی پێنج شەممە ٢٦ ی تشرینی دووەم کەشناسی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان و بارانبارین لە ناو شارەکان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند " ئێستا باران بارین لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە".
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو " لە کاتژمێرەکانی داهاتوشدا پێش بینی دەکرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت، هەروەها بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاویە کانی بەشێک باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەریم بەردەوامە".
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین رووی لە باشووری کوردستان کردووەو تا سبەی بەردەوام دەبێت.