بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری دونیای ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌وه كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت بۆ داپۆشینی كاره قێزه‌ونه‌كه‌ی ژنه‌كه‌ی كوشتووه، چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
مامۆستا كامه‌ران عه‌لی خواڕه‌حم له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی تایبه‌ت به بكوژی دونیای ته‌مه‌ن 15 ساڵ بڵاوكردۆته‌وه و داوای كوشتنی ئه‌و تاوانباره ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا به تاوانباره‌كه ده‌ڵێت: "تۆ هیچ مافێكی به‌رگری له خۆكردنت نییه و ده‌بێت وه‌كو سه‌گ بكوژرێیته‌وه تابكرێیته په‌ند بۆ هه‌موو دڕنده‌كانی هاوشێوه‌ت".
دواتر باس له یاسای ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی بینینی حاڵه‌تی خیانه‌تی له‌و شێوازه له هاوسه‌ره‌كانیان ته‌نها مافی جیابوونه‌وه‌یان هه‌یه و نابێت هیچ پاساو و بیانوویه‌ك بهێننه‌وه و ده‌بێت دادگایه‌كی شه‌رعی ئه‌و بڕیاره ده‌ربكات ئه‌و ئافره‌تانه بكوژێته‌وه .
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا مامۆستا كامه‌ران پرسیار ئاراسته‌ی بكوژی دونیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆچۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌یت و چاوه‌ڕوانی دادگات نه‌كرد، ده‌بوایه بتدایه‌ته دادگا و ئه‌و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدایه تا تاوانباری راسته‌قینه به سزای عادیلانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نرایه".
دونیا سلێمان حسێن له‌دایك بووی ساڵی 1999 له ڕۆژی 24-5-2014 ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك چیای مه‌قلووبه-باشوری ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی – له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی شێوێنراوه، پاش ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به دایكیه‌وه وتوویه‌تی ئه‌مه دوا قسه‌ی من ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، پاشان داوای كردووه قسه له‌گه‌ڵ باوكی بكات و مێرده‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داخستووه.
وتەکانی هاوسه‌ری دونیا ببینە