دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

قائمقامیه‌تی مەڵبەندی هه‌ڵه‌بجه‌ وادەی دابه‌شكردنی نه‌وت ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش سبه‌ی له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات. 

 

قائیمقامیەتی مەڵبەندی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی تەوێڵە و ناحییەی بیارە دەکات، کەدەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دابه‌شكردنه‌كه‌ سبه‌ینێ چوارشەممە ڕێكه‌وتی ١ی کانوونی یەکەم دەست پێدەکات". 




PM:01:05:30/11/2020