نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان به‌ ١٢٥ هه‌زارو ٣٥٠ دینار بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە (سپی) راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ١٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".

 




PM:06:06:30/11/2020