نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
نرخی تمەن دادەبەزێت

ئەمڕۆ ٢ی کانوونی دووەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بەدوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەهاکەی بەرزە، بەڵام بەپێچەوانە نرخی تمەنی ئێرانی دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی کوردستان نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٠٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٠ هەزار و ٩٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزار و ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی  بە ١٦ هەزار دینار. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٨٥٠ دینار. 


AM:11:49:02/12/2020