ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران گەیشتنە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دژی دواکەوتنی موچە و لێبڕینی موچە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن.

 

پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی کە لە شوێنی خۆپیشاندانەکە ئامادە بوو بە (سپی) ڕایگەیاند" خۆپیشانده‌ران له‌ ئێستادا له‌ به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانین و ژماره‌یه‌كی زۆری مووچه‌خۆران و هاوڵاتییان به‌شداریان كردووه‌، داوایا کرد بەردەوام بن لە دەربڕینی ناڕه‌زایی دژی گەندەڵی و ئەو ستەمکاریانەی کە دەسەڵاتی کوردی لە خەڵکی کوردستانی دەکات". 
 

وتیشی" خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردی پێش وەخت دەکەن، بۆیە ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان دەكەن". 

 

ڕاشیگەیاند" مامۆستایانی ناڕازی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌، ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و داوا دەکەن موچەکانیان بەبێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا وەربگرن".

 

مامۆستایانی ناڕازی داواشیان کرد کە سەرجەم چین و تویژەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بكەن و فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی هەرێم دەستپێکەنەوە. 

هەروەها هاوشێوەی شاری سلێمانیش لە ئێستادا لە دربەنیخان و مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك بۆ داواكردنی موچە خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە. 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند" كه‌ لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی  مووچە ده‌كرێ". 




PM:12:09:02/12/2020