لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت



جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچەی هەموو وەزارەتەکان رادەگەیەندرێت.

 

 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، د. جوتیار عادل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەدەن، بەشێکی لە داهاتی ناوخۆ و بەشەکەی تری قەرزدەکەن تا پارەکەی بەغدا دێت.

 

 
جوتیار عادل وتیشی" ٤٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی ناخۆئەو ٢٠٥ ملیۆن دۆلار قەرزدەکرێت و مووچەی پێدەدرێت".

 

 
ئەو وتی هەموو مانگێک بڕی ٣٥٥ ملیۆن دۆلار کورت هێنانی بودجەیان هەیە.

 

 
مووچەی ئەم مانگە بە بڕینی ٢١٪ دابەشدەکرێت. 

 





PM:04:45:02/12/2020