لەو خۆپیشاندانەی ئەمڕۆ پێنج شەممە کە لەلایەن توێژە جیاجیاکانی خەڵکی سلێمانیەوە ئەنجامدرا بارگرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر و میدیاکار دەستگیرکران.
پەیامنێری " سپی " لە شوێنی خۆپیشاندانەکەوە رایگەیاند کە نزیکەی ٥ خۆپیشاندەر خرابوونەوەی پیکابێکی سەربازیەوەو دەستگیرکران و هێزێکی زۆر لە چوادەوری خۆپیشاندانەکان و سەر رێگاکانی دەچنەوە بۆ سەرای سلێمانی بڵاوەپێکراون و، ئەو هێزانە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران ناوبەناو پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی بۆمبی فرمێسک رێژ.
هەروەها دەزگای میدیا نالیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دوو تیمی رۆژنامەوانییان دەستگیرکراوەو دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیشیاندا گیراوە، تیمێکیان ئازاد کراوە، تیمێکی تریان تا ئێستا دەستبەسەرن.
ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژە خۆپیشاندان لە سلێمانی لە بەردەرکی سەرا بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای مووچەکانیان دەکەن بەوانەی فەوتاون و بەوەشەوە کە هەر ٥٠ رۆژ جارێک حکومەت بە لێبڕێنەوە دابەشی دەکات.