نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا گەیشتە بەرزترین ئاست

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەی تۆمار كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٢٦ هەزارو ٥٠٠ بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٧٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".



PM:06:20:07/12/2020