سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
عوسمانی حاجی مەحمود: بەکارهێنانی هێز خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەکات
عوسمانی حاجی مەحمود سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستان لە بارەی ئەو خۆپیشاندانەکانی ناوچەکانی سلێمانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەوداوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، دوربکەونەوە لەئەنجامدانی توندوتیژیو گرتنو ئازاردان و دەڵێت" خۆپیشاندەران ڕۆڵەی بەشخوراوی ئەم گەلەنو لەهەمانکاتدا، کەسوکاری خۆتاننو بارودۆخی ژیانی زۆربەتان وەکو ئەوانن".
هەروەها لەو پەیامەدا عوسمانی حاجی مەحمود دەڵێت" ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانە، کە گوێ لە خۆپیشاندەران بگرنو مافە ڕەواکانیان جێبەجێبکەنو بەهیچ شێوەیەک توندوتیژیان بەرامبەر بەکارنەهێنن، ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتە ناشارستانیەو بەکارهێنانی هێز، ھیچ ئەنجامێکی نابێت".
دهقی پهیامهكه:
1ـ چەند ڕۆژێکە هاوڵاتیانی کوردستان بەهەموو چینو توێژە کۆمەڵایەتیەکانو بەتایبەتی، موچەخۆران لەچەند شارو شارۆچکەیەک کەتونەتە دەربڕینی ناڕەزایەتیو بێزاریو خۆپیشاندانو ڕێپێوان دژ بەپێنەدانی موچەو بڕینی قوتی ڕۆژانەو هەموو ئەو ناهەقیو زۆڵمە فرە جۆرانەی بەرامبەریان دەکرێت.
2ـ ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانە، کە گوێیان لێبگرنو مافە ڕەواکانیان جێبەجێبکەنو بەهیچ شێوەیەک توندوتیژیان بەرامبەر بەکارنەهێنن، ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتە ناشارستانیەو بەکارهێنانی هێز، ھیچ ئەنجامێکی نابێتو بازنەی ناڕەزایەتیو بێزاری فراوانترو بەھێزتر دەکاتو ڕقو توڕەیی زیاتری لێدەکەوێتەوە.
3ـ داوا لەھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو ھێزە چەکدارەکانی ھەرێم دەکەم، بەشێوەیەکی سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ ھاوڵاتیانی ناڕازییو خۆپیشاندەرانو میدیاکاران بکەنو دوربکەونەوە لەئەنجامدانی توندوتیژیو گرتنو ئازاردان، خۆپیشاندەران ڕۆڵەی بەشخوراوی ئەم گەلەنو لەهەمانکاتدا، کەسوکاری خۆتاننو بارودۆخی ژیانی زۆربەتان وەکو ئەوانن.
4ـ داوا لەھاوڵاتیانی ناڕازییو خۆپیشاندەر دەکەم، بەتایبەت لاوو گەنجە خاوەن مافو دڵگەرمەکان کە سەرەڕای ھەرجۆرە بەربەستێک کەلەکاتی خۆپیشانداندا بۆیان دروستدەکرێت، بەشێوەیەکی ھێمنو ئاشتیو مەدەنیانە خۆپیشاندان ئەنجامبدەنو زەرەرو زیان بەدامودەزگاکانی حکومەتو موڵکی گشتیو تایبەت مەگەیەننو بیانپارێزن، ھەروەھا لەزیانگەیاندنو سوتانی بارەگا حزبیەکان دوربکەونەوەو پەلاماریان مەدەن، چونکە لەو رێگایەوە ھیچ چارەسەرێک بەدینایەت.
5ـ داوای هاوڵاتیان لەم قۆناغەدا، بۆ موچەو خزمەتگوزاریو ژیانێکی شایستەیە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردستان لەبری گوێپێنەدانو فەرامۆشکردنی مافە ڕەواکانی هاوڵاتیانو بەکارهێنانی توندوتیژیو داخستنی کەناڵی تەلەفزیۆنو زیندانیکردنی چالاکوانانی مەدەنیو بەکارهێنانی هێزو پارەو زیاترکردنی ستەم، ئاوڕێکی جدیو ئەقڵانی لەساڵانی ڕابردوی حوکمڕانیو بەرئەنجامەکانی بدەنەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی، چونکە چیتر ئەمجۆرە ئەقڵیەتو شێوازە دەسەڵاتداریە ناکرێت بەردەوامبێتو مێژوش هەر ئەوەی سەلماندوە هیچ دەسەڵاتێک لەسەر بنەمای گەندەڵیو نادادیو زوڵمکردن لەهاوڵاتیانی ناتوانێت تاسەر بەردەوامبێت، لەبەرئەوە پینەوپەڕۆو تۆمەت بەخشینەوە، ھیچ ئەنجامێکی نابێت جگەلەوەی کە برینەکان قوڵتردەکاتەوەو نیشتیمانەکەمانو ھاونیشتیمانیانی کوردستانیش لەقەیرانێکەوە بەقەیرانێکیتر دەسپێرێت.
عوسمانی حاجی مەحمود
٧/١٢/٢٠٢٠
عوسمان حاج مەحمود
خۆپیشاندان
هێزە ئەمنییەکان
PM:11:56:07/12/2020
لە ٦ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
سوریا لەسنورەکانی لەگەڵ عیراق دەستی بەسەر سێیەم باری چەکی قاچاخدا گرت
دەزگای ئاسایشی هەرێم: چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکران
کۆمپانیایەکی دیکە بهرههمهێنانی نهوتی له هەرێمی کوردستان راگرت
ئۆجەلان: هاوپەیمانیی مێژوویی کورد و تورک لە ئانوساتی گواستنەوەدایە
زیاتر لە ٧٥٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media