دەرهاویشتەکانی کێشەی کوشتنی دونیای ١٥ ساڵ بەردەوامەو ئەمجارە کەناڵەکانی میدیاش تێەوەگلان و داواکاری گشتی داوای یاسای لەسەر دوو کەناڵی ئاسمانی تۆمار دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی داد نەریمان تاڵب رایگەیاند کە داواکاری گشتی بەدواداچوون بۆ بڵاوکردنەوەی تۆماری ڤیدیدۆی هاوسەرەکەی (دونیا) دەکات و لەکاتی پێویستدا داوای یاسایی دژی هەردوو کەناڵی KNNو NRt دەجوڵێنێت لەبەرئەوەی ئەو ڤیدیۆیەیان داگرتووە کە هاوسەری دونیا تۆماری کردووە.
نه‌ریمان تاڵب، بەخەندانی راگەیاندووە" به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ی كه داواكاری گشتی پارێزه‌ری مافی گشتییه، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆییه‌ش چه‌ندین هۆكاری سلبی له خۆده‌گرێت: یه‌كه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی گرته ڤیدۆییه‌كه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵك و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێ و ده‌چێته خانه‌ی هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی ره‌فتاری تاوانكارانه. دووه‌م: هێشتا دادگا لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ته‌واو نه‌كردووه و هێشتا رێكاره یاساییه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه رۆژانه چاودێریی رێكاره‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات".
٦-٦ پەرلەمانتار سۆران عومەر لەسەر پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک تۆمارێکی ڤیدیۆی هاوسەری دونیای بڵاوکردەوە کەئاراسەتی پەرلەمان کرابوو دواتر چەندین کەناڵ لێیانەوە وەرگرت و بڵاویان کردوە.