نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم نرخی دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٧٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٦ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ١٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٢٥ دینار.
AM:11:21:10/12/2020