نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا ڕێژەیەک بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەی زیاتری تۆمار كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٢٦ هەزارو ٧٧٥ بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٧٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".


PM:06:31:10/12/2020