لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە شەوی ڕابردوو مامۆستایەكی ئاینی لە ماڵەکەی خۆیدا لە پیرەمەگروون رفێندرا.
ماڵپەڕی " کوردیو " بڵاویکردۆتەوە " شەوی ڕابردوو مامۆستای ئاینی مەلا تاهیری پیرەمەگرون، پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی پیرەمەگرون، لەنێو ماڵەكەی خۆی ڕفێندراوەو دەستگیركراوە".
لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەسەدان کەس دەستگیرکراوەو ژمارەیەکیان لێ ئازاد دەکرێت و ژمارەیەکیان دەهێڵرێنەوە.