پارێزگاری نەینەوا داوا لە پێشمەرگە دەكات یارمەتییان بكەن
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا داوا لە بەرپرسانی كورد دەكات بەرامبەر بە بەهێرشی چەكدارەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراقو شام (داعش) هێزی پێشمەرگە یارمەتییان بدات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیا كە ئەسیل نوجێفی پەیوەندی بە سەركردایەتی كورد كردوەو داوای كردوە هێزی پێشمەرگە بنێرن بۆ پشتگیری كردنیان. لەبەرامبەردا سەركرایەتی كورد وتویانە ئەوان ئامادەن، بەڵام بەو پێیەی نوری مالیكی بە پێی دەستور سەركردەی هێزە سەربازییەكانی عێراقە با "ئەو داوامان لێبكاتو ئێمەش ئامادەین هێزی پێشمەرگە بنێرین".
سەرچاوەكەی سپی ئاماژە بەوەدەكات كە ئەمە لەكاتێدایە كە ماوەی دوو رۆژە هەردوو لایەنی دەسەڵاتداری كوردستان (پارتی و یەكێتی) كە ژمارەیەك بارەگایان لە موسڵو دەوروەبەری هەیە، هێزێكی زۆریان بۆ پاراستنی بنكەو بارەگاكانیان رەوانەی موسڵ كردوە، هاوكات هەردوو لایەن چەندین هێزی تریشیان لەبەری رۆژهەڵاتی موسڵ جێگیر كردوە.
PM:07:22:09/06/2014