نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم نرخی دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە هەریەک لە لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەراورد بەبەیانی ئەمڕۆ بەهایان دابەزی.

 

نرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٧ هەزار و ٥٠٠ دینار، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٢٦ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار. بەیانی ئەمڕۆ بە ١٦ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار دینار بوو. 





PM:04:28:13/12/2020