١١ گەنجی قەسرێ ئازاد کران، دووانیان لە زیندان ماون

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی یەکەم ١١ دەستگیرکراوی گەنجی قەسرێ و چۆمان ئازاد کران، چالاکوانێکی گەنج  و رۆژنامەنووسێک هێشتا لە زیندان ماون.

 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " لە ناوچەی سۆرانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، هەر ١٠ دەستگیرکراوەکەی قەسرێ، کە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی خۆیشاندان دەستگیرکرابوون، لە ئاسایشی سۆران ئازادکران، هەروەها یەکێک لەو دوو چالاکوانەی چۆمان ئازادکرا، کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەستگیرکرابوو، بەڵام رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی رۆژ نیوز،  زۆسک حەمەد و، چالاکوانێکی دیکە لە زینداندا هێڵدراونەتەوە.

 


بەپێی هەندێک زانیاری گەنجە دەستیگرکراوەکانی قەسرێ کە بەرنامەیان هەبووە خۆپیشاندان بکەن، ١٥ گەنج بوون، بەڵام بەو پێیەی هەندێکیان باوکیان بەرپرسی پارتی بووە ٥ زوو ئازاد کراون.

 
دەستگیرکردنی ئەم گەنجانە لە هەفتەی رابردوودا دەنگدانەوەیەکی زۆر خراپی لەسەر ناوبانگی هەرێم درووستکرد، بەتایبەتی ئەوانەی دەستگیرکرابوون هەموویان مێرمنداڵبوون.





PM:09:35:13/12/2020