نرخی دۆلاری ئەمریکی گەیشتە بەرزترین ئاست

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەم نرخی دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، هاوکات هەریەک لە لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەراورد بەبەیانی دوێنێ بەهایان بەرزە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٧ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار و ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٩ هەزار و ٤٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ٣٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٥٠ دینار.


AM:10:02:14/12/2020