نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەی تۆمار كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان بە ١٢٨ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٨ هەزار دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".
PM:05:00:15/12/2020