کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لەبارەی بوومەلەرزەکەی هەوڵیرەوە زانیاری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم ئێوارەیە دوو بوومەلەرزە هەولێر و کۆیەی گرتۆتەوە.

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند"  ئەم ئێوارەیە ١٨ ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٤٩:٥ بەکاتی هەولێر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣،٢ پلە بە پێوەری ڕیختەر و، لە دووری ٤٢ کم لە هەولێر و ٣٣ کم لە کۆیە و ٢٢ کم لە تەق تەق و بە قوڵایی ١٣ کم ڕویداوە.

 


بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە، بەڵام خەڵک هەولێر و کۆیە هەستیان بە روودانی بوومەلەرزەکە کردووە.

 



PM:09:05:18/12/2020