په‌رله‌مانتارێك (فێڵێك)ی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ (فێڵێك)ی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات و رایدەگەیەنێت" ئەگەر مووچەی فەرمانبەرێک 100000 دینار بێت، ئەوا حکومەت تەنھا 322 ھەزار دینار دابەشدەکات". 

 

كازمی فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وتی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌" ئەگەر مووچەی فەرمانبەرێک یان پێشمەرگەیەك (1000000) یەک ملیۆن دینار بێت، ئەوا حکومەت تەنھا ٣٢٢ ھەزار دینار دەدات بەو مووچەخۆرە، بەم شێوەیە: حکومەت 21%‏ی مووچە دەبڕێت، واتە 790 ھەزار دیناری مایەوە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، حكومه‌ت بە دوو مانگ جارێک مووچە دابەشدەکات، واتە مانگانە 395 ھەزار دیناری مایەوە، ئێستا بەپێی بڕیارەکەی بانکی مەرکەزی عێراق 100 دۆلار بە 147 ھەزار دینار دەگاتە دەست ھاوڵاتی، واتە ئەو 395 ھەزار دینارە دەکاتە (269 ) دۆلار، ئەگەر ئەو 269 دۆلارە بگۆڕێت بە دینار بە نرخی چەند مانگێک پێش ئێستا، ئەوا دەکاتە 322 ھەزار دینار.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وتی نوێ ده‌شڵێت" واتە حکومەت تەنھا 322 ھەزار دینار دەدات بەو فەرمانبەر و پێشمەرگەیەی کە لە حەقیقەتدا مووچەکەی یەک ملیۆن دینارە. "ئەمەش فێڵ و دزیەکی دیکەی دەسەڵاتە کە لە خەڵک و مووچەخۆری دەکات".




PM:06:54:21/12/2020