دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ سێشەممە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت،دەبێت هاوڵاتییان کارتی زیرەکیان پێبێت". 

 

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە دەست بە دابەشكردنی بەشە نەوت دەكرێت، نەوتیش بە كارتی زیرەك دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی بەرمیلی دووەمیان بە كارتی زیرەك لەساڵی ڕابردوو وەرنەگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە" دابەشكردنەكەش لە ناوسەنتەری شارۆچكەی چەمچەماڵ و شارەدێكانی تەكیە و شۆڕش و ئاغجەلەر و سەنگاو و قەرەناو (خاڵخاڵان) دابەشدەكرێت". 

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ جەختلەوە دەكاتەوە، نەوتەكە یەك بەرمیلە و بە ٤٤ هەزار بە هاووڵاتیان دەدرێت، لەلایەن ئەنجومەنی گەڕەكەكانەوە شوێنی تانكەری نەوتەكان لە گەڕەكەكان دیاری دەكرێت.




AM:09:42:22/12/2020