وتەبێژی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت" هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ تاوتوێی توندكردنی رێكارەكانی تەندروستی دەكەن لە هەرێم".
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی تەندروستی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە" کە هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تاوتوێی توندکردنی رێکارەکانی تەندروستی دەکەن".
ئەمڕۆ سیشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا گەشتکردن و هاتوچۆ بۆ شەش وڵات ڕابگرێت، هاوکات سەرجەم دەروازە وشکانییە سنورییەکان دادەخرێن، هەموو چێشتخانە و مۆڵ و شوێنە گشتییەکانیش لە ٢٤ی ئەم مانگەوە، بۆ ماوەى دوو هەفتە دادەخرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت لە بەریتانیا جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.