"مەترسی هەیە 500 ملیار دیناری عێراقی كەوێتە دەست داعش"

سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند كەپارەیەكی زۆر لە بانكەكانی موسڵدا هەیە كە بە 500 ملیار دینار دەخەمڵێرنێت‌و مەترسی هەیە داعش دەستی بەسەردا بگرێت.

بەوتەی سەرچاوەكە كە بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە، ئەو پارەیە لە بانكە ئەهلی‌و حكومییەكانی پارێزگای نەینەوادایە‌و بە 500 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

لە شەوی رابردوو كاتژمێر 10، شاری موسڵ كەوتووتەوە دەست هێزەكانی داعش‌و هەرچی بنەكە سەربازی‌و فەرمانگە حكومییەكانە لەژێر كۆنترۆڵی ئەو چەكدارانەدایە.




PM:02:57:10/06/2014